حكومه‌تی هه‌رێم‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانی چه‌ند سزادراوێكی نێوانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له گرتوخانه‌كانی وڵاتی خۆیان ماوه‌ی زیندانییان ته‌واوبكه‌ن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: هه‌مزه مه‌غدید, به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ابنای راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ, 10 سزادراو كه به‌ره‌گه‌ز ئێرانی بوون و له گرتوخانه‌كانی هه‌رێم زیندانیكرابوون, ره‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرانه‌وه‌و 7 سزادراوی هه‌رێمیش له گرتوخانه‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرانه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی, داوا له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه كه‌سوكاریان له ئێران زیندانیكراوه, وه‌زاره‌تی كار ئاگادار بكه‌نه‌وه چونكه ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاڵوگۆڕكردنی سزداراوانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ردولایه كه پێشتر واژۆكراوه.
٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢١:١٣
News ID: 808613
ئه‌مڕۆ, 10 سزادراو كه به‌ره‌گه‌ز ئێرانی بوون و له گرتوخانه‌كانی هه‌رێم زیندانیكرابوون, ره‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرانه‌وه‌و 7 سزادراوی هه‌رێمیش له گرتوخانه‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرانه‌وه